هەسەدە: گەمارۆی سەر کۆبانی لانەبرێت ڕێکەوتنی نێوانمان لەگەل دیمەشق شکست دەهێنێت

قەندیل پرێس

ئەمرۆ فەرهاد شامی بەڕیوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک لە کەناڵی رۆناهی چەندین پەیامی نوێی راگەیاند کە گرنگترینیان بریتی بوون لە:

– شاندەکانی حکومەتی دیمەشق داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هێزەکانمانیان کرد

– گەمارۆی سەر کۆبانی لانەبرێت ئەو ڕێکەوتنەی کە هەیە شکست دەهێنێت

– بەشێک لە یەکینەکانی ژنان بۆ سەرکردایەتیکردنی لیواکان دەستنیشان دەکرێن

– کەس و لایەن هەیە هەوڵیانداوە شەڕی کورد و عەرەب دروست بکەن، بەلام ئەوەی هەیە شەڕی کورد و عەرەب نییە

– ئەو گرووپانەی راستەوخۆ پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە رێگری لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەکەن و هەوڵ دەدەن بیوەستێنن

– تا ئێستا هێزەکانی تورکیا بەتەواوی لە عەفرین نەکشاونەتەوە بۆ ئەوەی رێگە بەگەڕانەوەی ئاوارەکان بدەن

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *