به‌په‌له

هێلیکۆپتەرێک لە ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

هێلیکۆپتەرێک لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتە خوارەوە و، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە لەنێویاندا فڕۆکەوان و یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە هەن.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، هێلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی “دۆرچە” سەر بە قەزای خومەینی شار لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و لەنێو مەیدانی میوە و سەوزەی شارۆچکەکە گیرساوەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی فڕیندا، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاگرکوژێنەوەی خومەینی شار رایگەیاند: “بەهۆی رووداوەکە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە فڕۆکەوان، یاریدەدەری فڕۆکەوان و دوو کەس لەو کاسبکارانەی کە لەناو مەیدانی میوە و سەوزەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق (OWFI) لەنێو ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

قەندیل پرێس – بەغداد بەیانی ئەمڕۆ، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *