به‌په‌له

هاووڵاتیانی ئامێدی دیوارەکانی بێدەنگی دەشکێنن و بە ئیرادەی خۆیان دەگەڕێنەوە ناو گوندە وێرانەکانیان کە بەدەست سوپای تورکیا داگیرکرا بوون

قەندیل پرێس- راپۆرتی مەیدانی، ئامێدی

هاووڵاتیانی سنووری قەزای ئامێدی چیتر نایانەوێت لەسەر دەرگای بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە “ڕەزیلی و مەلیلی” بوەستن و بڕیاریاندا بە کردەیی کۆتایی بەو چاوەڕوانییە بهێنن کە تەنها بەڵێنی بێکرداری لێ شین دەبوو.

پەیامنێری قەندیل پرێس لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 24ـی شۆباتی 2026 دانیشتووانی زیاتر لە 20 گوندی ئەو سنوورە، بە هەڵوێستێکی مەیدانی و توند، ڕێگای سەرەکی نێوان ئامێدی و دهۆکیان داخست و ڕایانگەیاند کە گرتنی ڕێگاکە تەنها پەیامێکی بێزاری نییە، بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە چیتر بڕوایان بە “وەعد و پەیمانی سەر کاغەز” نەماوە.

بەشێک لە هاووڵاتیانی ناوچەکە بە قەندیل پرێسیان ڕاگەیاندووە کە چەندین جار بە شێوەیەکی “جامیری و مۆدێرن” داوای مافی گەڕانەوەیان کردووە، بەڵام بێ ئەنجام بووە، بۆیە ئێستا ناچارن خۆیان بەربەستەکان لاببەن و ڕێگای گوندەکانیان بکەنەوە. ئەو هاووڵاتیانە ئاماژە بەوە دەدەن کە هەستیان کردووە شکۆ و شەخسییەتیان لەسەر دەرگای بەرپرسان بریندار دەکرێت و کەس ئاوڕ لە داواکارییەکانیان ناداتەوە مەگەر کاتێک شەقامەکان نەگیرێن.

دوای لادانی بەربەستە ئەمنییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەشێک لە هاووڵاتیان توانییان بگەنە ناو گوندەکانی خۆیان، بەڵام بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، دیمەنێکی دڵتەزێن و وێرانییەکی زۆر بە سیمای گوندەکانەوە دیار بووە؛ خانووەکان ڕووخاو و باخەکان سووتاو بوون، بەڵام خەڵکەکە سوورن لەسەر ئەوەی ژیان بۆ ئەو وێرانانە بگێڕنەوە. ئەوان دووپاتی دەکەنەوە کە ئەو زیاتر لە 20 گوندە تەنها ژمارە نین، بەڵکو مێژوو و ژیان و ئەولەهین کە دەبێت بە زووترین کات خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت و چیتر وەک ئاوارە لە ناوچەکانی خۆیاندا نەمێننەوە.

ئەم جۆش و خرۆشەی هاووڵاتیان بۆ گەڕانەوە لە کاتێکدایە کە پتر لە ساڵێکە ئارامییەکی گشتگیر باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و دەنگی چەک و تەقە نەبیستراوە. باگراوەندی ئەم بارودۆخە دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکردنی جۆرێک لە پرۆسەی ئاشتی و لێکتێگەیشتن لەنێوان پەکەکە و تورکیا، کە بووەتە هۆی وەستانی بۆردومان و پێکدادانەکان لە سنووری ئامێدی. سەرەڕای ئەم ئارامییەش، لە ماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕێگرییان لە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە دەکرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە گوندەکانیان چۆڵ کردبوو. خەڵکی ناوچەکانی بەری گاری، نهێلێ، نێروە، ڕێکان و دۆسکی ژۆری، ئێستا ئارامیی ناوچەکە بە دەرفەت دەبینن بۆ ئاوەدانکردنەوەی زێدی باوباپیرانیان، بەڵام وەک هاووڵاتیان باسی دەکەن، گەورەترین بەربەست لەبەردەمیاندا خەمساردیی دەسەڵات بووە نەک بارودۆخی ئەمنی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *