به‌په‌له

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوە لە سووریا

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی سەدان سەربازی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا پێشنیازیانکردووە تەنیا 500 سەربازی ئەمریکی لە سووریا بمێننەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامە ئەمریکییەکە، لەئێستادا ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی بچووکی خۆی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داخستووە و بەمەش ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بۆ هەزار و 400 سەرباز کەمبووەتەوە.

سەرچاوەکان بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان راگەیاندووە، ئەمریکا دوای دوو مانگی دیکە هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخەکە دەکات، بۆ ئەوەی بڕیار لەوە بدەن کە ئایا هێزەکانیان لە سووریا زیاتر کەمبکەنەوە یان نا.

دەشڵێن، بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە رێککەوتى 17ـی نیسان، پێنجشەممەوە دەستیپێکردووە و لەسەر بنەمای راسپاردەکانی فەرماندە مەیدانییەکان بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

رائیل بارەگایەکی مانگی سوری ئێرانی لە تاران بۆردوومانکرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *