مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده باس له ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌م ده‌كات و ده‌ڵێت، دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریادا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری حه‌سه‌كه‌و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و عه‌فرین كۆبوه‌وه.
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌م كرد كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سوریا كردویانه.
مه‌زڵوم عه‌بدی جه‌ختی كرده‌وه كه دامه‌زراوه‌مانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌سته‌كان ده‌كرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ناوه‌ندی ده‌روازه‌ی سیمیلكا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وێ نوسینگه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتیی سوریا ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی یه‌كه‌كانی هه‌سه‌ده‌ش وتی، لیوایه‌ك له حه‌سه‌كه، لیوایه‌ك له قامیشلۆ و لیوای سێیه‌میش له شاری دێرك جێگیر ده‌كرێن.
قەندیل پرێس