سەرچاوە خۆجێی‌و مەیدانییەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەچەند ناوچەیەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەیی شەڕیان زیادکردوەو كه‌تیبه‌ى قه‌ناس به‌ده‌ست‌و هێزى تایبه‌ت‌و درۆنى پێشكه‌وتوى بروسكى له‌به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ جێگیركردوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەم بەهێزکردنانەو کۆکردنەوەی سەربازیی بەرفراوان، لەپێشبینی هەر هێرشێکی گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا‌و هێزه‌كانى سه‌ر به‌حکومەتی سوریا‌و گروپه‌كانى دیكه‌ى سه‌ر به‌توركیاوه دێت بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان.
دوبارەبونەوەی ئیستفزازی گروپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر هه‌سه‌ده، بوەتە هۆی پەرەسەندنی گرژییه سەربازییه‌كان لەچەند خاڵێكى نێوان هێزەکانی (هەسەدە)و گروپه‌كانى سه‌ر به‌سوریاو هه‌روه‌ها گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیا، بەتایبەتی لەمیحوەرەکانی دێرحافر لەلادێکانی حەلەب، میحوەرەکانی دێرەزۆرو میحوەرەکانی تەلتەمر لەلادێکانی حەسەکە.
ئەم گرژییانە بەهۆی هەوڵی دزەکردن‌و هێرش‌و تۆپبارانی زەمینیه کە لەلایەن گروپه‌كانى سەر بەتورکیاو حکومەتی سوریاوە ئەنجامدراون، دۆخه‌كه‌ى خراپتربوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبەیاننامە فەرمییەکاندا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، پێگەکانیان لەو ناوچانه‌ى به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیى په‌لامارى گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیاو سوریادایه‌و به‌رده‌وام شه‌ڕڤانانیان بێزارده‌كرێن، ئامادەیی خۆی بۆ بەرگریکردن لەپێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندوه.
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، هه‌سه‌ده هێزێكى گه‌وره‌ى به‌چه‌كى قورسه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه كردوه كه به‌ریه‌ككه‌وتنى تێدا ڕوداوه به‌تایبه‌ت لەناوچەكانى دێرحافر لەلادێی حەلەب‌و لادێكانى دێرەزۆر.
چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌ت باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هەزاران شه‌ڕڤانى تایبه‌تى هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاوەری سەدان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش‌و ئۆتۆمبێلی سەربازیی، بەرەو هێڵی پێشەوەی گوندەکانی حەلەب‌و دێرەزۆر جوڵه‌یان پێكراوه، ئەو یه‌كه تایبه‌تانه‌ش هەزاران چەکدار لەخۆدەگرن کە لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە مەشقی سەربازیی توندیان پێكراوه‌و لەماوەی ساڵانی ڕابردودا بڕوانامه‌ى باڵاى سەربازییان بەدەستهێناوە، چ لەشەڕی داعش‌و چ لەدژی گروپه‌كانى سەر بەتورکیا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌و یه‌كه تایبه‌ته‌كانى هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن دژى گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیاو سوریا، ده‌وترێت ئەو هێزانە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بروسکیان ئاراسته‌ى گروپه چه‌كداره‌كان كردوه لەسەرەتای ئەمساڵدا لەمیحوەری مەنبەج‌و بەنداوی تشرین‌و ئه‌وه‌ش وایكرد، به‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌سه‌ده بگۆڕن‌و په‌لاماره‌كان تێكبشكێنن.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بروسک، بەچەندین شێوازى سه‌رده‌میانه‌و به‌ته‌كنیكى به‌رزبى سه‌ربازیى نوێكراونه‌ته‌وه‌و کاریگەرییان بۆسه‌ر پێگه‌كانى دوژمن زیاتر ده‌بێت”.
هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) پێگەی خۆیان بەهێزترکردوە بەجێگیرکردنی دەیان یه‌كه‌ى قەناس بەدەستی مەشقپێکراوو شاره‌زا بەدرێژایی هێڵەکانی پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی کاتیی‌و گروپه‌كانى سەر بەتورکیا.
جێگای ئاماژەیە ئەو قەناس بەدەسته بەئەزمونانە چەکی قەناس بەدەستی مۆدێرن‌و پێشکەوتوو و چاویلکەی بینینی شەوانەو تەکنەلۆژیای پێشکەوتویان له‌ده‌ستدایه بۆ چاودێریکردنی هەر جوڵەیەک لەخاڵەکانی پێشه‌وه.
قەندیل پرێس