شاندی ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان بڵاوکردەوە

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میتحەت سنجار سەبارەت بە دیداری دوێنیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمراڵی بەم شێوەیەیە:

“وەک شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، لەگەڵ بەرێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ئەنجامدا دیدارێکی گرنگمان ئەنجامدا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکەمان، کاریگەریی ئەو ڕووداوانە لەسەر تورکیا و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسەمان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئیرادەی هاوبەش بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە بە ئیرادە دووپاتکرایەوە، ڕاگەیەندرا، کە بۆ ئەوەی هەنگاوی باوەڕپێکراو و بە ئەنجام لە پرۆسەکەدا بنرێت، پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە گشتیەکان کارەکانیان زیاد بکەن.

کە گرنگە کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و پشتیوانی نیشتمانی ڕاپۆرتەکەی خۆیان ئامادە بکات، لەسەر پرسی دیموکراتیک بوون و ئازادیی بناغەیەکی تۆکمە دابین بکات.

چوارچێوەیەکی یاسایی کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت و خۆی بسپێرێت بە پاشەڕۆژێکی دیموکراتیکی تورکیا، دەبێت بە فراوانترین ڕێککەوتن ئامادە بکرێت.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە ڕووداوی گرنگ لە سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، ئێمە باوەڕی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلانی تورکیا و ناوچەکە، سوپاسی بەڕێز سەرۆککۆمار دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *