شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیداری دووەم داواکارییان پێشکەش کرد

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دووەم دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد.

بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری دووەمیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد. هێشتا ناوی ئەو کەسانە نازانرێت کە بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمراڵی دەکەن.

پێشتر بە ڕاگەیاندراوێک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ئاشکرایان کرد، دوایی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنەکانی پەڕلەمانی تورکیادا، بە کۆکردنەوەی ڕوانگەیی ئەرێنییەوە بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە.

لە نێو ئەو شاندەی ٢٨ی کانوونی یەکەم کە ڕۆشتنە ئیمراڵی هەریەک لە ئەندام پەڕلەمانانی دەم پارتی سری سوورەیا ئۆندەر و پەروین بۆڵدان هەبوو، لە دوای چاوپێکەوتنەکە هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری مێردین ئەحمەد تورک، کە قەیوم لە جێگەکەیی سەپێندراوە بەشداری شاندەکە بوو.

شاندەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەم بەدواوە ڕیزێک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پەڕلەمانی تورکیا، سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان، بەشەکانی دەم پارتی و لایەنە جیاوازەکانی تورکیادا ئەنجامدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *