زاگرۆس هیوا ڕایگەیاند، لەمەبەدوا ئەوەی ڕوودەدات بەتەواوی پەیوەستە بەو هەنگاوە یاسایی و سیاسییانەی کە دەوڵەت دەیگرێتەبەر.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە لێدوانەکەیدا بۆ بی بی سی فارسی، سەبارەت بەو بڕایارانەی کە لە کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکەدا دراون هەڵسەنگاندنی کردووە.
زاگرۆس هیوا لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتن و پەیمانێکی نووسراو و زارەکی لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکدا نەکراوە، ئەوەی تا ئێستا کراوە ڕاگەیاندنی نیازپاکی تاکلایەنەیە لەلایەن پەکەکە و هەنگاوە بۆ ڕێی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، هەنگاوە تاکلایەنانەکان لەلایەن پەکەکەوە نراون، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە لایەنە پەیوەندییدارەکانی دیکە و بەتایبەتیش دەوڵەتی تورک، بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دیمووکراسییانەی پرسی کورد هەنگاوی سیاسی و یاسایی پێویست بنێت، دوای ئەمە، ئەوەی ڕوودەدات بە تەواوی پەیوەستە بەو هەنگاوە یاسایی و سیاسییانەی کە دەوڵەت دەیگرێتەبەر.
زاگرۆس هیوا ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبەرێت، پێویستە ئازادیی جەستەیی مسۆگەر بکرێت و لە شوێنێکی سەلامەت و ئاسایشدا ئازادانە بتوانێت کار بکات بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەڕێوەببات.
قەندیل پرێس