بە پێی ڕاگەیاندراوێکی قەسەدە، درەنگانی دوێنێ شەوی ڕابردوو چەکدارانی سەربە حکومەتی کاتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر سنووری بەنداوی تشرین، قەسەدە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هێرشانە لە ئەستۆی حکومەتی کاتییدایە و هەڕەشەیە بۆ ئارامی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشی شەوی …
زیاتر بخوێنەرەوەکاروانێکی 300 بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەمەبەستی دامەزراندنی بنکەیەک لە نزیک بەنداوی_تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆیشت
سەردانی مەزڵوم عەبدی و ئەندامانی قەسەدە بۆ بەنداوی تشرین و بڕیاری کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لەگەڵ شاندێکی فەرماندەکانی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، گەیشتە بەنداوی تشرین. وا بڕیارە لە بەنداوەکە لە نێوان شاندەکانی فەرماندەیی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ لە بەنداوی تشرین شەهیدکرا
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە بەنداوی تشرین ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی ڕووماڵدەکرد کردە ئامانج و شەهیدی کرد. دەوڵەتی تورک بە کردەوە دڕندە و نایاساییەکانی بە بێ گوێدانە یاساکانی پاراستنی ڕۆژنامەوانان لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوامە، لە بەردەوامی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەواناندا دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانییان دایەوە و دوو چەتە کوژران
قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجدا، دوو چەتە کوژراون و چەندانی دیکەش بریندار بوون، هەروەها حەشارگەیەکی داگیرکەرانیش لەناوبراوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاماری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی …
زیاتر بخوێنەرەوەناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس بۆردومان دەکرێت
توركیا بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر بەنداوی تشرین دەكات و قوربانی هەیە
بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس رۆژئاوای كوردستان، ئێوارەی ئەمرۆ جارێكی دیكە سوپای توركیا بە درۆن بۆردومانی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی كردوە كە لەسەر بەنداوی تشرین كۆبونەتەوە بۆ پاراستنی بەنداوەكە لە هێرشەكانی توركیاو سوپای نشتیمانی سەر بە تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی. بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی برینداربون.
زیاتر بخوێنەرەوەساڵیادی ئازادکردنی کۆبانی لە بەنداوی تشرین پیرۆز کرا
رۆژئاوای كوردستان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین داوای هێزی نێودەوڵەتی دەكات
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داوا دەكات هێزێكی نێودەوڵەتی بەنداوی تشرین بپارێزێت. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری لە رووخانی بەنداوی تشرین دەدات بەهۆی هێرشەكانی توركیا و دەڵێت “ڕووخانی بەنداوی تشرین كارەساتێكی گەورەیی مرۆیی لێ دەكەوێتە و زیان بە سەدان هەزار هاووڵاتیی دەبێت و سەدان گوند لەنێو دەبات”. هەروەها داوای …
زیاتر بخوێنەرەوەباڤێ تەیار هونەرمەندی دیاری کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە ھێرشی درۆنی تورکیا لە بەنداوی تشرین شەھید بوو.
قەندیل پريس، قامشلۆ باڤێ تەیاری، ئەکتەر و شانۆکاری و هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەیی کورد و دەیان هاونیشتمانی مەدەنی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان، دوێنێ 18ـی کانوونی دووەمی 2025 بە هۆی بۆردوومانی درۆنیی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بریندار بوو، ئەمرۆ 19ـی کانوونی دووەمی 2025 بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخوشخانەی قاملشۆ کۆچی دوایی کرد. …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس