ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی له‌باره‌ی رێكه‌وتنی هه‌سه‌ده و دیمه‌شق نیشان نه‌داوه و داواشده‌كات، به‌په‌له گه‌مارۆی سه‌ر كۆبانێ هه‌ڵبگیرێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، “پێویسته به زوترینكات كۆتایی به‌و گه‌مارۆیه بهێنرێت كه به‌سه‌ر شاری كۆبانیدا سه‌پێنراوه، له‌كۆبونه‌وه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ شاندی دیمه‌شق له كۆنفرانسی میونشن ئه‌م بابه‌ته‌مان خسته‌ڕو، جگه له مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شاره‌كه”.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، به‌شداریكردنیان له كۆنفڕانسی میونشن له چوارچێوه‌ی به‌شداری چالاكانه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا دێت و “ئێمه هاوبه‌شین له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ‌دا و پابه‌ندبونی هه‌میشه‌ییمان به داكۆكیكردن له مافه‌كانی كورد له هه‌مو كۆبونه‌وه و گفتوگۆكاندا هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا، ئیلهام ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌نقه‌ره تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتدا هه‌یه نیشاننه‌داوه، گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سوپای سوریادا به‌رده‌وامن و به‌دواداچونی چه‌ندین وڵات به‌رده‌وامه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م یه‌كگرتنه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی توركیا و ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ناویاندا”.
ماوه‌ی 29 ڕۆژه كۆبانێ له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختی مرۆییدایه، كێشه‌ی ته‌ندروستیی، خۆراك، سوته‌مه‌نی و هه‌مو پێداویستییه‌كی دیكه‌ی ڕۆژانه، تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه، تا ئێستاش گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ شاره‌كه ڕێگرییان لێ ده‌كرێت.
قەندیل پرێس