موراد قەرەیلان: فشارەکان بەردەوام بێت گەریلا دەنێرینە کامپی مەخموور

موراد قەرەیلان په‌یامێكى هۆشداریى به‌عێراق ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەگەر ستەم‌و ئابڵۆقەكانی حكومەتی عێراق لەسەر كەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور بەردەوامبێت، بەناردنی گەریلا دەستوەردان دەكەین”.

موراد قەره‌یلان  ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) لەبەرنامەیەكی تایبەتی (ستێرك تی ڤی)دا، وەڵامی چەند پرسێكی دایەوە، بەتایبەت لەسەر گەمارۆو ئابڵۆقەكانی حكومەتی عێراقی لەسەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور.

قەرەیلان وتى، “پێشتر بۆ ئەوەی فشار لەسەر دەوڵەتی عێراق دروستنەبێت‌و هەموو شتێك بەشێوەیەكی یاسایی بەڕێكوپێكی بەڕێوەبچێت، وەك هێزێكی سەربازیی لەمەخمور دەرچوین‌و هەموو سەنگەرەكانمان ڕادەستكردن”.

وتیشى، “بەڵام ئێستا هەوڵدەدەن گەمارۆی كەمپەكە بدەن‌و فشاردەخەنەسەر گەلەكەمان، پێویستە دەوڵەت‌و حكومەتی عێراق زۆرباش لەمە تێبگەن، هەر خراپەكارییەك لەدژی ئەوكەسانەی لەكەمپی مەخمور دەژین، بەمانای خراپەكاری دێت لەدژی بەهاكانمان‌و بەهیچ جۆرێك ئەمە قبوڵناكەین”.

سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ى په‌كه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند، “ئێمە وەك تەڤگەری ئاپۆیی، ئەمە قبوڵناكەین‌و لەبەرامبەریدا بێدەنگ نابین، پێویستە بزانرێت ئەگەر ئەم دژایەتییە لەدژی خەڵكی كەمپەكە درێژەی هەبێت، ئەوا ناچارین جارێكی تر دەستێوەردانی تێدابكەین‌و گەریلا بنێرینەوە مەخمور”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *