قەندیل پرێس
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە وەڵامی وەزیری دەرەوی ئیسرائیل دەربارەی دۆخی سوریا ڕاگەیاند؛ ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکە دەشێوێنێت و برەو بە ئاژاوەو تیرۆر دەدات دەبێت لە سوریا بکشێتەوە
دوای لێدوانەکانی ئەمرۆی گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دژی تورکیا لە سوریا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیاند: پێویستە ئیسرائیل واز لە زیانگەیاندن بە هەوڵەکانی سەقامگیری لە سوریا بهێنێت و دەبێت لە سوریا بکشێتەوە، چونکە سەقامگیری ناوچەکە دەشێوێنێت و برەو بە ئاژاوە و تیرۆر دەدات.
لە بڵاوکراوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئاماژە بەوەش کراوە؛ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەیکات گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمایەتیە.
وەزارەتی دەرەوی تورکیا جەختیشكرد؛ ئەو لێدوانە ئیستفزازیانەی وەزیرانی ئیسرائیل بەرامبەر بە وڵاتەکەمان دەیدەن، رەنگدانەوەی ئەو دۆخە دەروونییەیە تيايدا دەژین.
ئەمرۆ گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: توركیا هەڵوێستێكی شەڕانگێزانەی بەرامبەر بە ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا هەیەو دەشیەوێت سوریا بكاتە پاشكۆی خۆی. دەشڵێت، نامانەوێت سوریا ببێتە پاشكۆی توركیا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتیشی؛ سوریا پێشتر بەوەکالەت لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوەبراوە، نامانەوێت ببێتە پاشكۆی تورکیا.
قەندیل پرێس