پەیەدە: پێویستە چارەنووسی زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی ڕژێم ئاشکرا بکرێت

پەیەدە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو داوای کرد چارەنووسی ئەو هەزاران کوردەی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس شەهیدکراون یان پاش زیندانیکردن بێسەروشوێن بوون، ئاشکرا بکرێت.

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو داوا ئاشکراکردنی چارەنووسی زیندانیان و بێسەروشوێنانی کوردی لە زیندانەکانی ڕژێم کرد. بانگەواز لە بەرپرسان دەکات زیندانی و بێسەروشوێنەکان بدۆزنەوە. ئاماژە بەوە کراوە، پەیەدە لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە بووەتە ئامانجی ڕژێمی بەعس، چەندین کەس لەژێر ئەشکەنجەدا شەهیدکراون لەنێویاندا شەهید ئەحمەد حوسێن و شەهید عوسمان دادەلی. هەروەها ساڵی ٢٠٠٤ لە سەردەمی ناسر ئەل عەلی کە ئەوکات بەڕێوەبەری یەکەی ئەمنی بوو، چارەنووسی هەزاران کەس نادیارە، لەنێویاندا نازێ ئەحمەد کەچەڵ.

هەروەها داوا لەو بەرپرسانە کراوە کە پەیوەست بە زیندانیەکان و بێسەروشوێنانی نێو زیندانەکانی ڕژێمی بەعس کاردەکەن، هاوکاربن لە زانینی چارەنووسی نازێ ئەحمەد کەچەڵ و هەموو زیندانیان و بێسەروشوێنانی کورد.

پەیەدە دەربارەی نازێ کەچەڵ ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

ناو و پاشناو: نازێ کەچەڵ

ناوی دایک: حەلیمە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرک (مالیکیە)، گوندی سوێدیە، ١٩٧٥.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *