به‌په‌له

یەکێتی دانپێدانانی گروپێک لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس – سلێمانی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشێوەیەکی فەڕمی لە ماوەکانی داهاتوو دانپێدانانی گروپێکی هەشت کەس کە چواریان سەرەکین بڵاو دەکاتەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار و هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی.

بەپێی سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ چوار رۆژ پێش هێرشەکەی سەر لالەزار گروپێکی هەشت کەسی چەکداری سەر بە لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکراون و پلانی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانییان هەبووە.

ئەو سەرچاوەیەی ناوخۆی یەکێتی کە بەهۆی هەستیاری پرۆسەکە نەیویست ناوی ئاشکەرا بکرێت ئاماژەی بەوە کرد: لەو کەسانەی دەستگیرکراون قەناس بەدەستی تێدابووە و درۆن و چەکی پێشکەوتوویان هەبوو، لەم نێزیکانە وتەی چەند کەسێکیان لەو گروپە بڵاودەکاتەوە و لە ڕێی وتەی ئەو هەشت کەسەوە چیرۆکی پلانی کودەتای لاهور شێخ جەنگی و هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی دەخرێتە ڕوو.

هاوکات میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردووەتەوە کە لە شاشەی کەناڵەکان دانپێدانانی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و هاوڕێکانی بڵاودەکرێتەوە لەسەر شەڕەکەی لەلازار.

لەبەرامبەردا زکری زێباری ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی گەل بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی لاهوری شێخ جەنگی دەکرێن دورن لەراستیدا، ئەگەر وابوویایە تا ئیستا یەکێتی دانپێدانەکانیان بڵاودەکردەوە، ئیستاش لەژێر ئەشکەنجە خەڵک بهێنە سەر شاشە خەڵک بڕوا ناکات“.

ئێوارەی ڕۆژی 21ـی ئاب، هێزەکانی دژەتیرۆر و ئۆپراسیۆنی ئاسایش و کۆماندۆ دەستیان بە جوڵە کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەم بازگەکانی شاری سلێمانی و پاشان جوڵەی هێزەکان بەرەو لالەزار بوون و دواتر لە بەرەبەیانی 22ـی ئاب لاهور شێخ جەنگیی سەرۆكی بەرەی گەل و هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پۆڵاد شێخ جەنگی برای ناوبراو و 200 کەسی دیکە، دەستگیركران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆنفرانسی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێهەمین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *