سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری هەولێر ڕایگەیاند،” درۆنەکە پێش ئەوەی بگاتە ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و لەرێگەی سیستمی دژەدرۆنەوە کراوەتەئامانج و خراوەتەخوارەوە “.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، درۆنەکە لە باخی هاوڵاتییەکی گوندی گەزنە کەوتوەتەخوارەوە و تاکو ئێستا دیار نییە لەلایەن چ لایەن و وڵاتێکەوە ئاڕاستەی شاری هەولێر کراوە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەشوێنی ڕوداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.