به‌په‌له

ڕێوڕەسمی شەهیدبوونی دوو هاوڕێی نزیکی ئۆجەلان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

قەندیل پريس – سلێمانی

دوێنێ 20ـی ئایاری 2025 لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک، شەهیدان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونیان بە بیر هێنایەوە و هەر لە مەراسیمەکەدا یادی شەهید حەقی قەرار و سەرجەم شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان و بە سەرپەرشتی تەڤگەری ئازادی کوردستان و بەشداریی خەڵک، کەسایەتی و نوێنەری لایەنەکان بە داگیرساندنی مۆم و وتنەوەی درووشم دەستی پێکرد.

لە 12ـی ئایار، ئەنجامنامەی 12ـمین کۆنگرەی پەکەکە ڕاگەیاندرا، لە ئەنجامنامەکەدا شەهیدبوونی کادرانی پێشەنگی پەکەکە “عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون” ڕاگەیاندرا، دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونیان لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان و تورکیا یادکرانەوە و چالاکییە یادکردنەوەکان تا ئەمڕۆش بەردەوام بوون.

ڕۆژی دووشەممە لە “شنگال، شرناخ، ئیدر، مووش، ئەدەنە، مێردین، ئێلح، سێرت، چەولیگ، خارپێت، ئەستەنبوڵ، ئەوروپاش” یادی ئەو دوو شەهیدە کرایەوە.

لە یادکردنەوەکاندا کەسانی چالاکوان، سیاسەتمەداران، ئازادییخوازان، توێژە جیاوازەکان بەشدارییان تێدا کرد.

عەلی حەیدەر قەیتان ناسراو بە هەڤاڵ فوئاد لەدایکبووی 26ی ئازاری 1952، تونسلی ،تورکیا یە و هاودامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، لە ئەندامانی سەرەتایی گروپێک بوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و ھاکی کارەر و مەزڵوم دۆغان و جەمیل بایک کە لە ساڵی 1973 بەدواوە کۆبوونەوەی ئایدیۆلۆژیی بەردەوامیان ئەنجامدا و دواتر بە “شۆڕشگێڕانی کوردستان” ناسران لە کانوونی دووەمی ١٩٧٤، بە ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئۆجەلان و کاڵکان دەستگیرکران.

قەیتان لە هاودامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بو  کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 197» دامەزرا لە کۆنگرەی دووەمی حیزب کە لە لوبنان بەڕێوەچوو، پارتی بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی ناردی بۆ ئەورووپا. لە 22ـی تەمموزی 1984، بەشداری کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی کرد لە ئۆردوگای پەکەکە لە دۆڵی لۆلان لە باشووری کوردستان کە بڕیار بوو لەوێوە یاخیبوونەوە دەست پێبکات، دواتر بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکی کوردستان (کەجەکە).

ڕەزا ئاڵتون لە ساڵی 1956 لە گوندی کوچوکسۆبەچمین لە ناوچەی سارزی قەیسەری لە خانەوادەیەکی کوردی عەلەوی لەدایک بووە، لە سەرەتای شەستەکاندا بنەماڵەی ڕەزا ئاڵتون ڕوویان لە ئەنقەرە کردووە، ساڵی 1975 خاڵی وەرچەرخان بوو لە ژیانی ڕەزا ئاڵتوندا، لە توزلوچایر چاوی بە کەمال پیر کەوت، کەمال پیر کە یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئاپۆی، ڕەزا ئاڵتون لە کۆتایی ساڵی 1976 کە تەمەنی 22 ساڵ بوو، لەسەر داوای ڕێبەر ئاپۆ ڕووی لە دیلۆک کرد و لە ساڵی 1978ـدا لە حیلوان دەستبەسەر کرا، بۆ ماوەی ساڵێک لەژێر ئەشکەنجەی تونددا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا، بە گشتیی 13 ساڵ لە زیندانەکانی ئەدەنە، مێرسین، سینۆپ، ئەسکیشەهر و عانتاب مایەوە.

ساڵی 1994 بووە بە نوێنەری پەکەکە لە ئێران و لە هەمان کاتدا وەک گەریلایەکی ئارگەکە ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان لە شاخ شەڕی کرد. ڕەزا ئاڵتون لە ساڵی 1999 ڕووی لە ئەورووپا کرد، بۆ ماوەی حەوت ساڵ کاری دیپلۆماسی و سیاسی لەناو ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا بەڕێوەدەبات، لەساڵی 2019 شەهید دەبێت.

دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی 2018ەوە بانگەشەی بە ئامانجگرتنی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی دەکرد، بەلام هیچ هەوالێکی پشتراستکراوە نەبوو و تا لە کاتی لە 12ـی ئایار، کاتيک ئەنجامنامەی 12ـمین کۆنگرەی پەکەکە ڕاگەیاندرا، لە ئەنجامنامەکەدا شەهیدبوونی کادرانی پێشەنگی پەکەکە “عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون” ڕاگەیاندرا.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆنفرانسی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێهەمین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *