به‌په‌له

پێش کۆژرانی فەرماندەکەی پارتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش کوڕی دەرچووە

قەندیل پرێس – تایبەت

دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کۆژرانی فەرماندەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کفری کاردانەوەی توندی یەکێتی و پارتی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرچاوەیەک لە دادگای کفری بە قەندیل پرێسی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا لەسەر سکاڵای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم، دادگای کفریی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شەش کوڕی ناوبراو دەرکردوە.

کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی دووشەممەی 22ـی ئەیلوولی 2025 ئەکبەری حاجی رۆستەم گەڕاوەتەوە گوندەکەی خۆی (ئۆمەربل)، بەڵام پێش ئەوەی بگاتەوە ماڵەوە، سەردانی باخەکەی کردووە کە هەر لە دەوروبەری گوندەکەیە. دوای ئەوەی دوو کاتژمێر زیاتر دەنگی نەما و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی خێزانەکەی وەڵام نەدایەوە؛ کوڕەکانی ناوبراو بەدوایدا گەڕاون و تەرمەکەیان لەوێ دۆزییەوە.

میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستان کوشتنی فەرماندەکەی بە “تیرۆر” و “شەهیدکردن” بە ناوکرد و دەزگا ئەمبیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمەتبارکران، هاوکات میدیای یەکێتی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و راگەیاند؛ ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بەهۆی کێشەیەکی خێزانی- کۆمەڵایەتی کوژراوە.

قەندیل پرێس لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی سلێمانی زانیویەتی، دوسیەی کۆژرانی ئەکبەر حاجی رۆستەم سیاسی نەبووە و بەهۆی کێشەیەکی خێزانی- کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەکبەری حاجی ڕۆستەم و شەش لە کوڕەکانی و بەهۆیەوە کێشەی گەورە و دەمەقاڵی و هەڕەشە لەنێوانیان ڕودەدات.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەسەر سکاڵای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم، فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی ماددەی 431  بڕگەی 4ـی یاسای سزادانی عیراقی لەلایەن دادگای کفرییەوە بۆ 6 کوڕی ناوبراو دەرچووە بەناوەکانی کۆچەر، سەرخێڵ، شادمان، مەسعود، سەردار و سەباح.

فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن داداوەر جوان کەمال  سلێمان دەرچوە و سکاڵاکار سکاڵاکەی لە بنکەی پۆلیسی 12 ئیمام لە قەزای کفری تۆمارکردوە، پێش کۆژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم کورەکانی چونەتە بەردەم دادوەر و دوای دەستگیرکردنیان بە کەفالەتی دارایی ئازادکراون

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بەهۆی هێنانی ژنێکی دیکەوە کە ژنی چوارەمی ناوبراو بووە کێشە دەکەوێتە نێوان ئەکبەری حاجی ڕۆستەم و 6 لە کوڕەکانی و بەهۆیەوە کێشەی گەورە و دەمەقاڵی و هەڕەشە لەنێوانیان ڕوودەدات.

هاوکات برازاکانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم  ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی دەگوترێت لەبارەی کوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم  لەلایەن کوڕەکانییەوە، ڕاست نییە، کوڕەکانیشی ڕەتی دەکەنەوە، کێشەکە کۆمەڵایەتی بێت.

دەنگۆی ئەوەش هەیە، ئەو خانەوادەیە ئەکبەریان کوشتبێت کە لە باخەکەی کاردەکەن، بەڵام خانەوادەی ئەکبەر ئەوەشیان ڕەت کردەوە.

لە کاردانەوەی کۆژرانی فەرماندەکەی پارتیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند دەکاتەوە “دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.”

شەوی 22ـی ئەیلوولی 2025. ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نێو باخی خۆیدا لە نێوان گوندی ئۆمەربل و گوندی فەتاح ئومەر، کوژراوە

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆنفرانسی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێهەمین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *