به‌په‌له

مەسعود بارزانی: دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و رێككەوتنەكان نابن

جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند ناکرێت بابەتی پێنەدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و پشتیوانی مافە دەستوورییەکانی هەرێم دەکەن. لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بارزانی وتی، “دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و رێککەوتنەکان نابن.”

هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی مووچە و سەروەریی عێراق
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە، “ئەمریکا خوازیاری کوردستانێکی بەهێزە، بەهێزیی کوردستانیش لە قازانجی سەقامگیریی عێراقە.” جۆشوا هاریس، پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاند، “ناکرێت بابەتی پێنەدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێم هەر بەردەوام بێت و پێویستە چارەسەر بکرێت.”

سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختیلەوەکردووەتەوە، وڵاتەکەی خوازیارە سەروەریی عێراق پارێزراو بێت و رێگە لە دەستێوەردان لە کاروبارەکانی بگیرێت.

بارزانی: دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور نین
لەلایەن خۆیەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکای گوتووە، “دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و رێککەوتنەکان نەبوون، ئەوەش بووەتە سەرچاوەی گرفتەکان.”

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لە گەڕانەوە بۆ سیستمی یەک بازنەیی کردووەتەوە و بە باشترین رێگە بۆ نوێنەرایەتیکردنی راستەقینە و گونجانی ژمارەی کورسی لەگەڵ رێژەی دانیشتووان و دادپەروەری ناویبردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆنفرانسی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێهەمین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *