به‌په‌له

قەندیل پرێس وێنەیەک لە بریاری سزادانی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس – هەولێر

محەمەد عەبدوڵا پارێزەری رۆژنامەنوس شێروانی شێروانی بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ وەک تیمی پارێزەری شێروان شێروانی لە دادگای پێداچوونەوە “تەمیز”ـی هەولێر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی بریکاردەکەمان دەکەین، چونکە ئەو بڕیارە نادادپەروەرانە بووە.

لە 19ـی ئەیلولی 2025 لە دادگەی کەتنی بنەسڵاوە، رۆژنامەوان شێروان شێروانى جارێکی دیکە بە زیاتر لە چوار ساڵى دیکە زیندانى سزادرا و لەکاتى دادگەییەکەشدا گرژیی دروستبوو، لە کاتێکدا بڕیاربوو شێروان شێروانی لە 9ـی ئەیلولی ئەمساڵ ئازادبکرێت، بەڵام چوار ساڵ و پێنج مانگى دیکە سزادرایەوە

پێشتر شێروان شێروانی ئازادبوونی مەرجدار نەیگرتووەتەوە و دوو سکاڵای یەکلایی بووەتەوە و تەنیا دۆسیەی هەڕەشەکردن لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی کە لە دانیشتنی یەکەمی ئەو دۆسیەیە سزاى چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیی درا.

شێروان شێروانى لە حەوتى تشرینى یەکەمى ساڵى 2020 لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەوان و چالاکوانێکى بادینان دەستگیرکرا، پاش چەند مانگێک لە دەستگیرکردنیان، دادگای تاوانی هەولێر رۆژى 16ـى شوباتى 2021 بەتۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی”، هەریەک لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەمەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بەشەش ساڵ زیندانى بۆ هەریەکەیان سزادا.

له‌ شوباتی 2022 بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، %60ـی سزاکەیان لابرا، جگە لەشێروان شێروانی کە %50 سزاکەى کەمکرایەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، پێویستبوو لە ئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازادبکرایە، بەڵام بەر لەو وادەیە لە 20ـی تەمموزی 2023، شێروانی بەمادەی 298 و 295 لەیاسای سزادانی عێراقى، بە چوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە، دواتر بە فەرمانەکەی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، چوار ساڵەکە کرایەوە بەدوو ساڵ و کۆتا وادە بۆ ئازادبوونى مانگى ئەیلولى ئەمساڵ بوو.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆنفرانسی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێهەمین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *