به‌په‌له

فیدان: چاودێریی گفتوگۆکانی هەسەدە و دیمەشق دەکەین

ئەمڕۆ، 28ی ئەیلوولی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک رایگەیاند، وڵاتەکەی چاودێریی گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق دەکات.

 “مەترسییەکانی هەسەدە لە رۆژەڤیاندایە”

فیدان جەختی کردەوە کە هەڕەشەکانی هەسەدە و یەپەگە وەک هەمیشە لە رۆژەڤیاندایە و ئامانجی تورکیا بوونی سووریایەکە کە نەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: “چاودێریی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەین. ئامانجی ئێمە بوونی سووریایەکە کە نەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، هاوکات کورد و هیچ لایەنێکی دیکە هەست نەکەن لەژێر مەترسیدان و هەست بە دڵنیایی و یەکسانی بکەن.”

کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ “بەرهەمدار” بوو
هاکان فیدان کۆبوونەوەکەی رۆژی 25ی ئەیلولی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپی بە “بونیادنەر، بەرهەمدار و دۆستانە” ناوبرد و گوتی، هەردوو وڵات ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ماوەی پێنج ساڵە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400ی رووسی، ئەمریکا سزای بەسەر تورکیادا سەپاندووە. تورکیا هەوڵدەدات سزاکانی “CAATSA” هەڵبگیرێن بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە ناو پڕۆژەی فڕۆکەی ئێف-35.

فیدان لەو بارەیەوە گوتی، سزاکەی ئەمریکا “لەگەڵ رۆحی هاوپەیمانێتی و هاوبەشیی ستراتیجیدا ناگونجێت.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نرخی دۆلارێک لە 113 هەزار تمەن نزیک دەبێتەوە

بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران کاراکرانەوە کە زۆرینەی کەرتە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *