عهلى حهمهساڵح زانیاریى گرنگ لهبارهى ئهو زهویانه ئاشكرادهكات كه بڕیاربوو لهسنورى سلێمانى بدرێت بهفهرمانبهران، ڕایدهگهیهنێت، “ئەو زەویانەی دەبوو لەسنوری سلێمانی بدرێت بەفەرمانبەرو مامۆستا، بەنایاسایی مەتر مەتر کرانو فرۆشرانو سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردەوە”.
بهناونیشانى بۆ (بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانی) عهلى حهمهساڵح لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى، “سێ مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، 312 بەڵگەم کۆکردوەتەوە، هیچ تاڵانیو یاساشکێنیو وێرانکردنێکی شارم نەدیوە؛ لەمە گەورەتربێت، تاڵانیەکی مەترسیداری زەوی لەسلێمانی دەستیپێکردوەو بەردەوامە”.
ئاشكراشیكردوه، “ئەو زەویانەی نزیکی سلێمانین، دەبوو بدرێتە فەرمانبەران، بەبێ فەرمانی وەزاریو یاسا، بەناوی پێشمەرگەو هێزی ئەمنیەوە، گروپێکی شەش کەسی، هەزاران دۆنم زەویان بەنایاسایی مەتر مەتر کردوەو دەیفرۆشنو بەردوامن، تائێستا نزیکەی (80 هەزار) پارچە زەویان بەنایاسایی فرۆشتوە، بەهاکەی یەک ملیار دۆلار (سەد هەزار دەفتەر)ە”.
زیاتر لهوبارهیهوه دهڵێت:”چ کارەساتێک ڕودەدات.. چ وێرانکردنێکی سلێمانیە!، بەبێ تاپۆو هیچ خزمەتگوزاریەک، زەوی پارچە بکەو بیفرۆشە!، لەسائیب سیتی هەتا 100 مەتری (مەتر مەتر فرۆشرا)، سەرشەقامی 100 مەتری فرۆشرا!، قڕگە، ڕاپەڕینو قولەرەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سوتکە، کانی گۆمە، چواچرا، زەوی قەرەجەکان، هەموى فرۆشران”.
وهكو عهلى حهمهساڵح جهختیكردوهتهوه، “ناوی هەموو شەخسەکان، تێوەگلانی بەرپرسانو شارەوانیەکان، هەمویم لەبەردەستە، هەفتانە نزیکەی 500 پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخرێتە بازاڕەوە (هەفتەی پێنج بۆ شهش ملیۆن دۆلار)، خۆیان زەوی لەجوتیار وەردەگرنەوە، بەنایاسایی مەتر مەتری دەکەن، (خەڵەف) نەخشەی بۆدەکات، (موسا) دەیکاتە فۆڕم بەناوی فەرماندەیی، کۆمپانیایەک سەرپەرشتی ئەم پرۆسە دەکات ناوی (مادان) لەسەرچنار
کەسێک بەناوی موسا، گوایە نوێنەری ئێوەیە لەوێ دادەنیشێت”.
هۆشداریدهداتو دهڵێت:”بۆیە دەبێت ئەم وێرانکردنەی سلێمانی ڕابگرن، ئەمە بدرێتە دادگا، ئەوانەی لەم پرسەدان لەپشتو بەناوی ئێوە دەیکەن، دڵنیابن ناوی مەساحو دەڵاڵەکانی ڕێگهی بازاڕو هەمویم لەبەردەستە، ئێوە نەبن (خەڵەف)و (هێمنو نە هێمن)ەکەی تر …. چۆن دەتوانن زەوی لەجوتیار وەربگرن!، بەشێکی دیكهى ئەمکارانە لەبینای پاشا، خوار مەکەزی چوارچرا دەکرێ!، لەکیلۆمەترێکدا 23 نوسینگە دابنێن بۆ ساخکردنەوەی”.
زانیاریى زیاترى خستوهتهڕوو جهختیكردوهتهوه، “زەوی لەجوتیار وەردەگرن، بۆ هەر مەترێک 48 مەتری پێدەدەن، دواتر خۆیان مەتر مەتری دەکەنو فۆڕمی بۆ دروستدەکەنو دەیفرۆشن، داوا لەجوتیاران دەکەم، زەویەکانیان تەسلیم ئەمانە نەکەن، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵتان دەکەن نایاساییە، پێویستە خەڵک ئەم زویانە نەکڕێت، دوای مەڵێن: فێڵم لێکرا، ئەمە کارێکی نایاساییە، دەبێت فەرمانبەرو مامۆستا بچن لەنزیک پیرەمەگرون زەویان پێبدرێ، بەهەشتا ساڵی دیکە خزمەگوزاریی پێناگات”.