به‌په‌له

حەماس ئیسرائیلی بۆردوومان كرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو كەتیبەكانی قەسامی سەر بە حەماس لە چەند مووشەكێكیان ئاراستەی شاری ئەسدوودی ئیسرائیلی كرد، هاوكات، میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، چەند كەسێك بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان دیار نییە.

میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە هێرشێكی نوێی حەماس بۆ سەر شارێكی ئیسرائیل و ژمارەی زیانەكان، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو كەتیبەكانی قەسامی سەر بە حەماس چەند مووشەكێكیان ئاراستەی شاری ئەسدوودی ئیسرائیلی كرد.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانیان توانیویانە دەستنیشانی ١٠ مووشەك بكەن، كە لە غەزەوە هەڵدراون و زۆربەیان پووچەڵ كردوونەتەوە.

هاوكات، شارەوانی عەسقەلان لە ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، هێرشەكە زیانی بە موڵك و ماڵی هاووڵاتییانی شارەكە گەیاندووە و ئەگەری برینداربوونی چەند كەسێك دەكرێت، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە، لەماوەی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ئەمە یەكەم هێرشی لەو جۆرەی حەماسە بۆ سەر ئیسرائیل، كە كاریگەری و زیانی هەبێت.

 

 

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

درۆنێكی ئیسرائیلی له‌نزیكى به‌سره‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌

ئەمڕۆ درۆنێك له‌نزیك شارى به‌سره‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌، سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانیش ده‌ڵێن، “لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئیسرائیلى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *