قەندیل پرێس – هەولێر
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەر بە باڵی مەسرور بارزانی ڕێگری لە کەناڵی ڕووداو دەکات کە سەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، سەنتەری میترۆ راگەیەندراوێكی لەبارەی لێدوانی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەت بڵاوكردەوە، دەڵێت “وتەبێژی حكومەت هەڕەشە لە هەموو میدیاكان دەكات”.
ئەمڕۆ 24ـی ئەیلولی 2025 سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە بەیاننامەیەکدا کە کوپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە بڵاویكردەوە: لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی ڕووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن لەبەردەم ئازادی رۆژنامەگەری زانیاریی و بازدان بەسەر یاسا رۆژنامەگەری و ئاكارەكانی میواندری میدیاكاران.
ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رۆنامەگەری وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی پرسیارێكی ئەیوب وەرتێی، پەیامنێری كەناڵ8 دا لەبارەی هۆكاری ئامادەنەبوونی پەیامنێری كەناڵی ڕووداو، پێشەوا هەورامانی وتی” كاتێك ئامادە دەبن كە هەست بكەم ئیلتزاماتی پیشەییانە هەیە، لەوانەیە رۆژێك ڕووبدات تۆش لەناو كۆنگرەكانی ئێمەدا نەبیت”.
سەنتەری میترۆ راگەیاند وەڵامەكەی وتەبێژی حكومەت، هەڕەشەیە بۆ هەموو ئەو كەناڵانەیتر گەر بەپێی پێوەرە پیشەییەكانی وتەبێژ ڕوماڵی هەواڵەكانی حكومەت نەكەن و دەڵێت: “کاری وتەبێژ نییە لە كۆنگرەكانیدا پۆستەكەی بۆ هەڕەشەو جیاكاری بەكاربهێنێت، ئەو رۆڵی كارئاسانییە بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان بە شێوەیەكی شەفاف و دوور لە جیاكاری و پەراوێزخستن لەسەر بنەمای رق و جیاوازی بیروڕا.”
دەقی بەیاننامەکەی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان:
وتەبێژی حكومەت هەڕەشە لە هەموو میدیاكان دەكات
سلێمانی، 24ـی ئەیلولی 2025: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی ڕووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن لەبەردەم ئازادی رۆژنامەگەری زانیاری و بازدان بەسەر یاسا رۆژنامەگەری و ئاكارەكانی میواندری میدیاكاران.
ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رۆنامەگەری وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی پرسیارێكی ئەیوب وەرتێی، پەیامنێری كەناڵ8 دا لەبارەی هۆكاری ئامادەنەبوونی پەیامنێری كەناڵی ڕووداو وتی” كاتێك ئامادە دەبن كە هەست بكەم ئیلتزاماتی پیشەییانە هەیە، لەوانەیە رۆژێك رووبدات تۆش لەناو كۆنگرەكانی ئێمەدا نەبیت”.
وەڵامەكەی وتەبێژی حكومەت، هەڕەشەیە بۆ هەموو ئەو كەناڵانەیتر گەر بەپێی پێوەرە پیشەییەكانی ووتەبێژ ڕوماڵی هەواڵەكانی حكومەت نەكەن لە پێشەوایاندا كەناڵ8، هەروەك جەختكردنەوەیشە لەسەر بێ نرخكردنی یاسای رۆژنامەگەری كە رێگەی داوە رۆژنامەنووس لە كۆنگرەو چالاكییە گشتییەكاندا ئامادە بێت.
كاری وتەبێژ نییە لە كۆنگرەكانیدا پۆستەكەی بۆ هەڕشەو جیاكاری بەكاربهێنێت ئەو رۆڵی كارئاسانیە بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان بە شێوەیەكی شەفاف و دوور لە جیاكاری و پەراوێزخستن لەسەر بنەمای رق و وجیاوازی بیروڕا.
بە پێی زانیارییەكانی میترۆ، كەناڵی ڕووداو بانگهێشتی ئەو كۆنگرەیە كراوە، كە گەیشتونەتە شوینی كۆنگرەكە پێیان وتراوە مایكەكەیان دانەنێن.
ئەم رەفتارە نەك بازدانە بەسەر یاسای رۆژنامەگەری، بەڵكو پێچەوانەی ئەتەكێتی میوانداری میدیاكارانە، ئەو پرسیارەیش دەوروژێنێت كە رووداو بەپێی پێوەری پیشەیی ووتەبێژی حكومەت روماڵ ناكات، بۆ بانگهێشتیان دەكەن؟ كە بانگهێشتیان دەكەن بۆ ناهێڵن مایكەكەی بخاتە بەردەمتان؟
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی ڕووداو و هەڕەشەكردن لەكەناڵ8 دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن لەبەردەم ئازادی رۆژنامەگەری و زانیاری، بازدانیشە بەسەر یاسای رۆژنامەگەری و پێچەوانەی لانی كەمی ئاكارەكانی میواندری میدیاكارانە بۆ چالاكی رەسمی.