به‌په‌له

ئەڵمانيا هۆشداریی دەداتە تورکيا لە شەڕ دژی کورد

ئانالينا بێربوک، وەزيری دەرەوەی ئەڵمانيا هۆشداریدا لەوەی شەڕی تورکیا دژی کوردەکان نابێت رووبدات و گوتی، “ئەمە دەکرێت تیرۆریستانی داعش بەهێز بکات”.

بێربوک لە لێدوانێکيدا بۆ راديۆی وڵاتەکەی گوتويەتی، “هێرشی تورکيا بۆسەر کورد، دەبێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی بۆ سووریا و بۆ ئێمەش وەک ئەوروپا”.

رۆژی هەينی، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکيا باسی پەکەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، کاتی ئەوە هاتووە ئەو گرووپە تيرۆرستييانە لەناوببرێن کە مەترسیی لەسەر مانەوەی سووریا دروستدەکەن.

وەزيری دەرەوەی ئەڵمانيا رايگەياند، کوردەکان بەتايبەت رۆڵيان هەبووە لە شکستپێهێنانی داعش لەو کۆمەڵکوژييەی ئەو رێکخراوە لە ناوچەکە ئەنجاميدا.

بێربوک ئاماژەی بەوەشکرد، شاری کۆبانێی سووریا بووەتە سمبولی شەڕی بوێرانەی کورد لەدژی داعش.

هۆشداريشيدا بە تورکيا لەوەی نابێت دۆخی ئێستای سووريا ببێتەهۆی ئەوەی جارێکی ديکە کوردەکان دەربکرێن و توندوتيژييەکان دووبارە ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموومان بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ توندوتیژییەکی نوێ، هیچ هێزێکی نوێی توندڕەو سەرهەڵناداتەوە، بەڵکو پێويستە خەڵک بتوانێت بە پارێزراویی بژی و یەکێتیی خاکی سووریا بپارێزرێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

په‌یامێكى گرنگ له‌ئه‌مریكاوه‌ تایبه‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان

له‌ئه‌مریكاوه‌ په‌یامێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و وەزیری وزەی ئەمریکا ده‌ڵێت، “بەرنامەی ترەمپ ئەوەیە بەرهەمهێنانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *