خالید عەزیزی: لە ڕاستیدا ئێمە زووەوە سیاسەتێکمان هەبووە سەرەڕای ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی کوردەکانی باکووری کوردستان لە دژی دەوڵەتی تورکیە، لەگەڵ ئەو میتۆد و لۆژیکەی پەکەکە نەبووینە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حیزبێک دروست بکا و بە عەقڵییەتی پەکەکە و بە فەلسەفەی ڕێزدار عەبدوڵڵا ئۆجالان بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار …
زیاتر بخوێنەرەوەهەڵوێستی پەژاک سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری ورمێ
پەژاک لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری ورمێ ڕایگەیاند: “پێویستە هەردوو گەلی کورد و تورکی ئازەربایجان ئەو هاودەنگیەی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا نیشانیان دا، بکەنە بەردی بناغەی تێکۆشانی پێکەوە ژیان.” بەرێوەچوونی جەژنی شکۆداری نەورۆز لە شاری ورمێ لەلایەن هەندێک لایەنی فاشیستیەوە وەک دەرفەتێک بەکارهێنرا دژی ئەو پێکەوەژیانەی …
زیاتر بخوێنەرەوەعەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سیاسەتمەدار و سەرۆکی پێشووی پەژاک کۆچی دوایی کرد
ئەندازیار عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سیاسەتمەداری ناسراوی ڕۆژهەڵات و هاوسەرۆکی پێشوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە (١٨ی مارس) لە نەخۆشخانەییەکی شاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
زیاتر بخوێنەرەوەپەژاک: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی خۆمان لە بانگەوازیی و دەستپیشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنین
بۆ رای گشتی هەموو کوردستان و جیهان رۆژی پێنجشەم ٢٧ی فێوریە پەیامە مێژووییەکەی رێبەر ئاپۆ بڵاو بووە. بانگەوازەکەی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژەی بە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد، دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هەروەها گۆڕانکاری بنەڕەتی لە رەوتی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد کردووە. لە رۆژهەڵاتی ناویین دا ئاڵوگۆڕەکان بە شێوەیەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەپەژاک: سێدارەی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر بەرخۆدانی ئێمە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت
پەژاک رایگەیاند: سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر پەخشان عەزیزی و پێداگری لە سەر جێبەجێکردنی ئەم حوکمە دژە مرۆییە، روانگەو ئامانجی هاوبەشی رژیمی ئیسلامی و داعش لە بەرانبەر ژنانی ئازادیخوازو گەلی کورد نیشان دەدات. مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای …
زیاتر بخوێنەرەوەپەژاک: هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات” شەهید کرا
پەژاک: «لە ڕۆژی ٧ خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەرامبەر بە ٢٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەسەر رێگای پیرانشار – مەهاباد هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بەهاوكاری سوپای پاسداران و بەكرێگیراوانی هەرێمەكە هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات”یان بەشێوەیەكی نامەردانە داویانە بەر دەسترێژی گوللە و شەهیدیان کردووە و پاشان بۆ شاردنەوەی كردەوە نامرۆییەکەیان سناریۆیەكیان داتاشیوە …
زیاتر بخوێنەرەوەمێهری ڕهزایی: تەنها ڕێگایەک کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقی نەکراوەتەوە ڕیگەچارەی بەڕێز ئۆجالانە
مێهری ڕهزایی، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ئەورووپا، دهڵێت: “من دەزانم پەژاک وەکو هێزێکی سیاسی و لەشکەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرنامەیەکی تۆکمەی داناوە ئامادەگی تەواوی تێدایە بۆ ڕێکخستنی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگاریکردن لە جۆغرافیای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام بێگومان خۆ پەژاک بە تەنها نایەوێ ئەو کارە بکا، …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس