قەندیل پرێس
مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و بە “سیناریۆ”ی دادەنێت.
دەقی وەڵامەکە:
سیناریۆکانی دانپێدانان
لە مێژووی نوێی عێراق و کوردستان لە سایەی نەمانی بەها دیموکراتیەکان و زاڵبوونی دەسەڵاتی پۆلیسی و پاشەکشێی دەسەڵاتی یاسایی و دامەرزاوە دادیەکان لە کوردستان، بێ گوێدانە سەرەتایترین بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاساکانی حکومەت و دامەزراوە تایبەتمەندەکان ئەمڕۆ دەزگایی حزبی لە جیاتی تەواوی ئەو دامەزراوانە بڕیار لەسەر تاوانبار کردن و تاوانی داتاشراو بۆ چەندین کەیسی جیاجیا لەم چەند ساڵەیی دوایدا دروست دەکرێن بەمەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی سیناریۆکانی دانپێدانان بۆ چەند چالاکوان و ڕۆژنامەنووس تەنانەت کادیر و ئەندامانی خودیی حزبەکەی خۆشیان بەدەر نین لەم خەسڵەتە، دەسەڵاتێک نەتوانێ ڕوون و ڕاشکاو بێ، یاسا و ڕێساکانی بەو پەڕی پابەند بوونی بە بنەماکانی مافی مرۆڤ کە بریتیە لە بەرگری کردن لە خۆ و لە دادگایەکی مەدەنی سەربەخۆ تۆمەتباران ڕووبەڕوو بە ئامادەبوونی پارێزەر و لە دادگایەکی بێ لایەن و مەدەنی دادگایی بکرێ . هەموو ڕاستیەکان نەشێوێندرێن لە پێناوی شاردنەوەی لەشکرکێشی تەواویی هێزیی حزبی لۆ کۆچ پێکردن و ئاوارە کردنی گوندێکی چەند سەد ماڵێ نزیک پایتەخت. سیناریۆیی چەواشەکارانە داتاشێ بۆ شاردنەوەی ئەم لەشکر کێشیە . بۆیە لێرەوە ئاگاداریی هەموو لایەنە پەیوەنددارەکان دەکەین وەک:
1- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
2- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
3- سەروکایەتی ئەنجومەنی شورایی کوردستان
4- دەستەی مافی مرۆڤ
5- تەواو قونسلخانە کانی دانشتوویی هەولێر دەکەین
کە لێژنەیەکی بێ لایەن بۆ ئەو تۆمەتانە پێک بێت لە کەشێکی تەواو ئارام بێ هیچ فشارێک بۆ کەیسی دورستکراوی هەڤاڵ نێچروان هەرکی پێک بێت تەواوی ئەو ڕاستیانە بۆ هەموولایەک ساخ بکرێتەوە . ئەگەر نا بەلایی ئێمە ئەم کەیسە کەیسێکی حزبیە لە چوارچیوەیی سیاسەتی حزبی دەست ڕۆیشتوویی هەولێر دەبینن نەک ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم و دادگا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ بەریە لەم جۆرە ڕاگەیەندراوانە .
مەڵبەندی ٣ هەولێر
قەندیل پرێس