یەکێتیی ئەوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا وەکوو هانا نیومەن پەسەند کرا، سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ناڕەزایەتیی دەربڕی.
ئەو بڕیارنامە ڕۆژی پێنجشەممە، چواری ڕێبەندان، بە ٥٥٦ دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ٤٢ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپاش دەنگی بێ لایەنیان بەو بڕیارنامە داوە.
هانا نیومەن، نوێنەری ئاڵمان لە یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسی بەشی ئێرانی یەکیەتیی ئەوروپا لە وتارەکەی خۆی سەبارەت بە ناڕەزایەتی سەبارەت بە سەپاندنی ئەو سزایانەدا دەڵێت: «لە وڵاتێکی ئاساییدا پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بە قارەمان دەناسرێن، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوێت لەسێدارەیان بدات». هانا نیومەن پەخشان عەزیزی و وریشە مورادیی بە هێمای ژن ژیان ئازادی زانی.
هانا نیومەن لە وتارەکەی خۆی لە پەرلەمانی ئەوروپا بەبۆنەی باسکردن لەسەر ئەو بڕیارنامە، شێوازی خەباتی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و کوردەکانی بە «بەرگریکردن لە خۆیان» ناو بردووە.
هەروەها لە بڕیارنامەی یەکێتیی ئەوروپادا، لەسەر ڕادەستکردنەوەی تەرمی جەمشید شارمەهد، هاووڵاتیی ئێرانی-ئاڵمانی-ئامریکایی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بارمتە گیرا و لەسێدارە درا پێداگری کراوە.
قەندیل پرێس