یه‌كه‌م لێدوانی سودانی له‌باره‌ی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ دهۆك رایگه‌یاند، موچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌درێن، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوش، هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌بودجه‌ی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ شاری دهۆك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كۆبوه‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌دا، هه‌ردولا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان له‌ یه‌كتر كرد و خوازیاربون ببێته‌ هۆی ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێ له‌پێناو سه‌قامگیریی دۆخی عێراق و باشتربونی دۆخی خزمه‌تگوازییه‌ گشتییه‌كان له‌ عێراق.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا، جه‌خت له‌ گرنگیی دابینكردنی موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ دوپاتیكرده‌وه‌، موچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌درێن، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوش، هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌بودجه‌ی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌بێت.

تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌ دیداری مێپس له‌ دهۆك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتو موچەی مانگی (ئه‌یلول/9)ی موچه‌خۆران خه‌رجده‌كه‌ین.

له‌ئێستادا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)دان و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا حكومه‌تی عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی موچه‌خۆرانی ده‌كات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *