قەندیل پرێس
یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی کەنداو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامەکە.
لە گەڕانەوەی کۆتایی جامی کەنداودا، دوێنێ کاژێر 19:00 یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی قادسیەی کوێتی کرد، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە.
دهۆک یەکەم یانەی کوردستان و عێراقە ناسناوی جامی کەنداو بباتەوە براوەی جامی کەنداو کە یانەی دهۆک بوو جگە لە جامی پاڵەوانێتییەکە بە 3 ملیۆن دۆلار خەڵات کرا و پێشتر هیچ یانەیەکی عێراق نازناوەکەی نەبردووەتەوە.
قەندیل پرێس