گردبوونەوەی ناڕەزایی چالاکانی مەدەنی و ژنان لە شاری سنە دژی پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی عەزیزی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی ژانڤییە)، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژنان ، دژ بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوانی کورد لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێران، لە شاری سنە لە بەردەم بینای پارێزگار گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوەبرد.

خۆپیشاندەران خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم حوکمەن کە سەپاوە بە سەر پەخشان عەزیزی دا.  لەم کۆبوونەوەیەدا چالاکوانێکی ژن بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا حوکمی لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە بە “زاڵمانە” وەسف کرا و لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بەو جۆرە حوکمە جەخت کرایەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *