به‌په‌له

کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقییەوە

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێران، کەشتییەکی نەوتهەڵگر، لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا بە هۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی، تەقیوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کەشتییەکی گەورەی نەوتی خاو کە هەوڵیداوە لە ڕێگەیەکی نائاساییەوە لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی تووشی تەقینەوەیەکی بەهێز بووە. هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕوونیکردەوە، کەشتییەکە سیستەمی دیاریکردنی شوێنی خۆی کوژاندووەتەوە.
لە بارەی زیانە مادی و گیانییەکانەوە، سوپای پاسداران هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قه‌ندیل پرێس: پلانێكی نوێی ئێران و توركیا دژی كورد ئاشكرا ده‌كات / تاران و ئه‌نقه‌ره‌ دژی هێزەکانی ڕۆژهەڵات، گەشتیاران و بنەماڵەکان دەکه‌نه‌ قەڵغانی سیخوڕی

قه‌ندیل پرێس: ڕاپۆرتی به‌دواداچوون لە جیهانی هاوچەرخدا و لەژێر سایەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *