کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک عومان بە مووشەکێک پێکرا

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە کە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی خاو لە نزیک کەناراوەکانی عومان بە مووشەکێک كراوەتە ئامانج.

دەستەکە ڕوونیکردەوە، رووداوەکە لە دووریی نزیکەی ٤ میل دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی عومان ڕوویداوە. کاپتنی کەشتییەکە ڕایگەیاند، مووشەکەکە بەر لای چەپی کەشتییەکە کەوتووە.

سەبارەت بە دۆخی تیمی کەشتییەکە، دەستەکە ڕایگەیاند کە سەرجەم ئەندامانی تیمەکە سەلامەتن. تا ئەو کاتەی ئەم زانیارییە بڵاوکرایەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی ژینگەیی نییە و لایەنی بەرپرسیار لە ئاراستەکردنی مووشەکەکە نادیارە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *