کەرکوک، زاخۆ و پاڵاوگەی بێجی بە درۆن و کاتیۆشا کرانە ئامانج

درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک دەنگی تەقینەوە بیسترا، پارێزگاری کەركوک دەڵێت، “سێ کاتیۆشا لە شارەکە کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە گەڕەکی عرووبە بەر ماڵێک کەوتووە، دووانی دیکەش لە فڕۆکەخانە کەوتوونەتە خوارەوە”.

لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک دەنگی تەقینەوە بیسترا لە دوای بیستنی دەنگەکە فڕۆکەخانەی کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئەمشەو سێ مووشەک کە سەرچاوەکەیان نادیار بوو لە فڕۆکەخانەکە کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک بە سووکی بریندار بووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “دوو لە مووشەکەکان لە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانە و یەکێکیان لە بەشی مەدەنی کەوتنە خوارەوە”.

دواتر رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “سێ کاتیۆشا لە شارەکە کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە گەڕەکی عروبە بەر ماڵێک کەوتووە، دووانی دیکەش لە فڕۆکەخانە کەوتوونەتە خوارەوە”.

پارێزگاری کەرکوک وتی، “چاوەڕێ دەکەین تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەکان کارەکانیان بکەن. هێرشەکە هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە. تەنیا زیانی مادی بەر ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی عروبە”.

دواتر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەموزی 2025، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەنگی تەقینەوە بیسترا، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وتی، “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 00:30، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکارێ لە سنووری ناحیەی دەرکارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە”.

پاشان هەر لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە ژمارەیەک درۆن کراوەتە ئامانج و بەرپرسانی شارەکەش ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پاڵاوگەکەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام لە بارەی زیانەکانەوە هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *