به‌په‌له

کەجەکە: لە ڕۆژئاوا ئاگربەست و ڕێککەوتنێک هەیە، بەڵام هێشتا دیار نییە ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە درێژە دەکێشێت یان نا

کەجەکە: لە ڕۆژئاوا ئاگربەست و ڕێککەوتنێک هەیە، بەڵام هێشتا دیار نییە ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە درێژە دەکێشێت یان نا، تا دۆخی ڕۆژئاوا ڕوون دەبێتەوە و مافی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان مسۆگەر دەبێت، پێویستە خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاوا بەردەوام بێت.

دەربارەی ڕێککەوتنەکەی قەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کە,جە,کە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کە,جە,کە بەم جۆرەیە:

“لە کۆبوونەوەی ٤ـی کانوونی دووەم لە نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و شاندی دیمەشقدا، ڕێککەوتنێکی گرنگ کرا، بەڵام وەزیری دەرەوەی دیمەشق دەستوەردانی کرد و بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک بدرێت، کۆبوونەوەکە کۆتایی هات. لە ٥ـی کانوونی دووەم ئەمریکا و فەرەنسا و هەتەشە و تورکیا لە پاریس ڕێککەوتن. لە ـ٦ی کانوونی دووەم بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان لە شاری حەلەب. لە بەرامبەر بەخشینی باشووری سووریا بە ئیسرائیل، پیلانگێڕییەێکی نێونەتەوەیی بۆ تەسفیەکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ کرا. هێرش بۆ نەهێشتنی ئەو سیستەمە کۆمەڵگەپارێز و دیموکراتیکە دەستی پێ کرد کە کوردانی سووریا لەگەڵ عەرەب و سریان و چەرکەز و تورکمان و گەلانی تر دایانمەزراندووە. ئەو هێزانەی دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی خۆیاندا نابینن، ئەم پیلانگێڕییەیان دژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێکرد. هێرشی سەر دیموکراتیکبوون گۆڕا بۆ هێرشی سەر کورد. بەم شێوەیە، سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیسانەوە لەسەر بنەمای چارەسەرنەکردنی پرسی کورد کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هێرشەکە تەنها لەسەر ڕۆژئاوا-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، بەڵکوو هێرشێکە بۆ سەر دەسکەوتە هاوبەشەکانی هەموو کوردان و گەلان.

ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە دەستپێکردنی شەڕی کورد و عەرەب بوو. بەڵام بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم فیتنەیە کە پیلانگێڕییەک بوو دژی گەلان، قەسەدە لە دێرەزۆر و ڕەقە و تەبقە کشایەوە. بەم شێوەیە ئەو هێزانەی دەیانویست شەڕی کورد و عەرەب دەستپێبکەن، ئامانجەکەیان نەپێکا.

لە بەرانبەر هەتەشە و چەتە هاوکارەکانی کە دەوڵەتی تورک پشتیوانیان دەکات و دەیانەوێت سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک نەهێڵن و کوردان قڕبکەن؛ قەسەدە و گەلی ڕۆژئاوا دەستیان بە بەرخۆدان کرد. هێرشکەران لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان وەستێنران. ئەم بەرخۆدانە داوای لە گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتیەکان کرد کە وەک بەرخۆدانی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاپەڕن، لە چوار بەشی کوردستان گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بە ژمارەیەکی زۆرتر و بە ئیرادەیەکی گەورەتر لە ڕاپەڕینی ٢٠١٤، ڕاپەڕین. ئەم سەرهەڵدانە هێزێکی زۆری بە بەرخۆدانەکە بەخشی. ڕای گشتی دیموکراتیکی جیهان دژی ئەم هێرشە وەستایەوە کە هێرشێک بوو دژی دیموکراتیکبوون و دەسکەوتەکانی گەلی کورد. تەنانەت هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەش ڕاپەڕین کە بەشداربوون لەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەدا، فشاریان لە حکومەتەکانی خۆیان کرد و داوایان کرد هێرشەکان بوەستێنن. بەرخۆدانی قەسەدە و گەلی ڕۆژئاوا و ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان و هێزەکانی دیموکراسی، وایکرد لە ٣٠ـی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک بکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *