کۆڵبەرێک لە بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

رۆژی پێنجشەممە، هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (قاسم عەزیزی) گیانی لەدەستدا.

قاسم عەزیزی، تەمەن 47 ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵە خەڵکی بانە بوو.

ئەو کۆڵبەرانەی لەگەڵ قاسم عەزیزی بوون بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیان راگەیاندووە، هێزەکانی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێکردوون.

هەروەها رایانگەیاندووە، قاسم عەزیزی گوللـە بەر شانی چەپی کەوتووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە لە سنووری بڵەسنی بانە بووە و تەرمی قاسم عەزیزی گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 24-9-2025 سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کۆڵبەر نیوز، لە شە ش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا لانیکەم 30 کۆڵبەر لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان گیانیان لەدەستداوە و 13یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *