کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا

لە ئەنجامی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی میراوێ، کاسبکارێکی کورد بریندار کرا و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕۆژێک دواتر لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

ڕۆژی ٣٠ـی ئەیلوولی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرزایی سنوورەکانی میراوێ ـ کە ناوچەیەکی شاخاوی و سەختە و دانیشتووانەکەی بە ناچاری بۆ بژێویی ژیان ڕووی تێدەکەن ـ دەستڕێژی گولــلەیان لە هاووڵاتییەک بە ناوی خالید شێر کرد، کە خەریکی ئاژەڵداری و کاسبی بوو لەو ناوچەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ بە مەبەستی چارەسەر، بەڵام بەهۆی قورسی و سەختیی برینەکەیەوە، ڕۆژێک دواتر کۆچی دوایی کرد.

ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەیەکی زۆرە شاهیدی قوربانیدانی بەردەوامی کاسبکاران، کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردن، هۆکاری سەرەکیی پەنابەردنی ئەو هاووڵاتییانەش بۆ ئەو کارە مەترسیدارانەی ناوچە سنوورییەکان، بۆ نەبوونی ژێرخانی ئابووریی گونجاو و بێکاری لە ناوچە کوردییەکاندا دەگەڕێنرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *