ژیار کتابی، خهڵکی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاڵهوانی پێشووی جیهان له ووشۆ و کونگفۆ کە چەند ساڵێکە ناوبژیوانی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپایە، ئەمساڵ لە لایەن فیدراسیۆنی ووشۆ کونگ فۆی سویدەوە وەک ناوبژیوان لە پاڵەوانێتی جام نوردیک کە زیاتر لە ١٥ وڵات بەشداری دەکەن بانگهێشت کراوە.
جامی ووشۆ کونگفۆی نوردیک لە 12-13-14 دسامبر لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە بەشداری 15 هەڵبژاردەی ئەوروپی بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە ” ووشۆ ” بەواتای شارەزایی بەکارهێنانی وردەکارییەکانی هونەری شەڕڤانییە و بەگشتی لە کۆمەڵێک وەرزشی شەڕانی (رزمی) کە تایبەت بە وڵات و ڕاهێنەرانی چینییە پێکهاتووە کە هەنووکە لە جیهان دا ڕێژەیەکی بەرچاوی لایەنگر و خوازیاری بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە .



قەندیل پرێس