ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

ئەو ڕێکخراوە دەڵێ کە ئەمە بەرزترین ژمارەیە کە لە ماوەی دەیان ساڵدا لە ئێران تۆمار کراوە و “هەزاران کەسی دیکە” مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە، چونکە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی سەرکوتکەرانە بەردەوامن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە هەنگاوی بەپەلە بگیرێتە بەر.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مستەفا هیجری: مانگرتنی سەرتاسەریی کامیۆنداران لە بەرینترین شێوەکانی بەرخودانی مەدەنی لە بەرانبەر سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامییە

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی بەربڵاو و سەرتاسەریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *