ڕۆیتەرز: نەوتهەڵگرێک کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی بڵاویکردووەتەوە نەوتهەڵگرێک بە ئاڵای پەنەما کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاوەکانی وڵاتەکە کراوەتە ئامانج.

بەرپرسان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە هێرشەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتیی نیو ئەندرۆس، بەڵام بەلەمەکانی فریاگوزاریی عێراق ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز زانیاریی لەبارەی ئەنجامدەری هێرشەکەوە نەخستووەتەڕوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *