✍ د. خالد خەیاتی
نیزیکەی دوو ساڵ لەوەپێش (ئەو کاتەی ئێستا ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستەڵاتی مابوو) نووسیم کە ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پڕۆسەیەکی بێگەڕانەوەیە و کە ئیدی بە خودی ئیسڕائیل و ئەمریکاش کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
زۆر کەسی دیکەش هەمان تێگەییشتن و خوێندنەوەیان هەبوو غەیری ڕێبەرایەتی و سەرکردایەتی زۆربەی ڕێکخراو و حیزبە کوردییەکان کە ئەوان ئێستا بەداخەوە بوونەتە حیزبی ئێرانی و هەربۆیەش بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ڕووداوەکان لە گەڵ ژمارەیەک ڕێکخراو و تاکەکەسی (معلوم الحال) پلاتفۆرمی هاوبەشیان دروست کردووە.
بەڵام لە بیرتان نەچێت کە نە ئێوەی ڕێبەری (مادام العمر)ی تەمەنهەڵکشاوی شەکەت و ماندوو، و نە ئەو ئێرانەی کە دەتانەوێ “سەرلەنوێ بونیاتی بنێنەوە” هیچ داهاتوویەکیان نییە.
داهاتوو بۆ ئەو کەسانەیە لە گۆڕانکارییەکان تێدەگەن و خۆیان لە ئەکتەرانی گۆڕانکاریهێنەر نیزیک دەکەنەوە.
بەڵام ئەوانەی کە لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکاندا هەڵوێست دەگرن یان بێلایەن دەمێننەوە، یان ئەوانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژایەتی پڕۆژەی کوردستانی دەکەن، بزانن کە ئیدی درەنگە و کار لە کار ترازاوە.
لە کۆتایی دەمەوێ ئەوەش بڵێم کە سەرەڕای هەموو نەهامەتییەک، کورد مەحکوومە بە دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و حقووقی. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەموو جیهان دەوڵەتێک بە کورد قەرزدارن.
قەندیل پرێس