ڕوسیا هێزی زیاتر دەباتە ڕۆژئاوای کوردستان

تەلەفزیۆنی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکردوە، هێزەکانی ڕوسیا بەچەند قۆناغێک بنکەکانی خۆیان لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەهێزترکردوە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی کە فڕۆکە ڕوسیەکانی تێدا جێگیربوەو فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبونی سەربازو ئەفسەرەکانیان لەناوەندەکانی بەردەم بینای سەرەکی فڕۆکەخانەکە.

ڕۆژی دوشەممە تەلەفزیۆنی سوریا گرتە ڤیدیۆییەکی تایبەتی هێزەکانی ڕوسیای دەستکەوتوە کە دەوری فڕۆکەکانیان بەهێزی زیاتر توندوتۆڵ دەکەن لەنزیک جێگیرکردنی ڕادارەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا، بەربەستیان داناوەو دەروازەی چونە ژورەوەیان فراوانترکردوەو ئاڵای ڕوسیایان بەسەر بینای فڕۆکەخانەکەدا هەڵکردوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ڕوسی بەبەردەوامی لەنێوان فڕۆکەخانەی قامیشلۆو بنکەی ئاسمانی حمەیمیمدا دەسوڕێنەوەو سەربازو کەرەستەی لۆجستی‌و کەرەستەی سەربازیی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ.

دەشڵێت، “ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێوەیەکی گشتیی یان لەبەیانیان یان لەشەودا ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی سەرنج‌و چاوی میدیاکان لەسەر جوڵەکانیان نەبێت”.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، ژمارەی سەربازانی ڕوسیا لەفڕۆکەخانەکە بەراورد بەپێش ڕوخانی ئەسەد، کەمیکردوە، بەڵام ڕوسیا لەمانگی ڕابردوەوە دەستی بەو جوڵانە کردوە.

سەرچاوەکە پێشبینیکردوە، لەئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ڕوسی لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیرکرابن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *