چەکدارانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر شەڕڤانان

چەکدارانی حکومەتی کاتیی دیمەشق، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بەرپەرچیان دانەوە و هاتنەدەست و ژمارەیەک لەو چەکدارانە بریندار کران و درۆنێکیان خستە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی هاوار، چەکدارانی حکومەتی کاتیی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب.

هێرشەکە لە دیوی چوارڕیانی شەیحانەوە ئەنجامدراوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٣ چەکداری سەر بە حکومەتی کاتی برینداربوون، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ درۆنێکی چەکدارەکانیان خستەخوارەوە و دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەک لە ئۆتۆمبیلەکانیاندا.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگرییەوە ئەنجامدراوە و هێزەکانیان لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە کە هێزەکانیان توانیویانە هێرشەکە تێکبکشێنن، سێ چەکداری سەر بە گرووپەکان برینداربکەن و درۆنێکیان بخەنە خوارەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی گەل و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەکە، لەگەڵ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێک کە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *