به‌په‌له

چوار کەس بە هۆی هێرشی درۆنی گرووپە چەتەکان بریندار بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە کە گرووپە چەتەکانی نزیک لە حکومەتی کاتیی سووریا بە درۆنێکی خۆکوژ هێرشیان کردووەتە سەر چەند گوندێکی دەوروبەری شارۆچکەی دێر حافیر لە کانتۆنی تەبقا، بەهۆیەوە دوو کەسی مەدەنی و دوو شەرڤان بریندار بوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات قەسەدە ئاشکرایکرد کە گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، بە بەکارهێنانی درۆنێکی خۆکوژ هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری ناوچەی دێر حافیر و لە ئەنجامدا دوو کەسی مەدەنی و دوو شەرڤانی قەسەدە بریندار بوون.

قەسەدە لە ڕاگەیاندنەکەدا ڕوونی کردەوە کە لە کاتێکدا شەرڤانانی قەسەدە هەوڵیان دەدا بریندارە مەدەنییەکان بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە، ئەوانیش کراونەتە ئامانج و بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، بە ئامانجگرتنی تیمەکانی ئەمبولانس و خاڵە پزیشکییەکان، گرژییەکی زۆر مەترسیدارە و پێشێلکردنی تەواوی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە.

قەسەدە حکومەتی کاتیی سووریا بە بەرپرسیار دەزانێت لەو گرژییەی هاتووەتە ئاراوە و کاریگەرییە خراپەکانی ئەم هێرشە، هەروەها ئەو هەڕەشانەی کراونەتە سەر ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی خەڵکی مەدەنی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە جەختی کردەوە کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لەسەر ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، هەروەها مافی ڕەوای خۆیان هەیە وەڵامی تەواوی هەڕەشە و هێرشەکان بدەنەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە هێز و ناوچەکانیان بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *