چالاکییەکان بۆ خویندن بە زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

خوێندکارانی قامیشلۆ و چالاخا بە مەبەستی داواکردنی مافی خوێندن بە زمانی کوردی گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان بەردەوام دەبین.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا، بڕیاریدا کە زمانی کوردی لە خوێندگاکاندا لە هەفتەیەکدا تەنها سێ وانە بخوێندرێت، لەو چوارچێوەیەشدا ناڕەزایەتیی و چالاکیی خوێندکاران لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

خوێندکارانی خویندنگای شەهید گابار و سەتا ئەلحسری لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی قامیشلۆ گردبوونەوە و لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کورد ناتوانێت لە دەرەوەی ماڵەکانی خۆی بە زمانی خۆی قسە بکات.

هەروەها پێویستە ئەم کێشەیە لە ڕێگەی دەستور و یاسایەکەوە چارەسەر بکرێت، پێوسیتە زمانی کوردیش هاوشێوەی زمانی عەرەبی بکرێتە زمانی فەرمی سووریا، دەبێت منداڵانی کورد بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن، کولتوور و ناسنامەی کوردی پارێزراو بێت.

خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنگای شەهید حسێن حاجی، هتین و ئەحمەد متیۆد لە شاری قامشلۆ و لە گوندی دێرنا ئاغای چلاش گردبوونەوە ئەنجامدرا و تیایدا داوای خوێندن بە زمانی کوردی کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکاندا ئاماژە بەوە کرا، ئەوان بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە قبوڵ ناکەن و داواش دەکەن کە کەرەستەکان وەک جاران بە زمانی کوردی بێت، هەوڵ دەدرێت بۆ زەوتکردنی مافەکانیان، سەپاندنی ئایدۆلۆژیایان بەسەریاندا، نابێت زمانی کوردی سنووردار بکرێت کە مافی هەموو گەلانە بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *