قەندیل پرێس – سلێمانی
برایان ویڵسن ئهو ڕاهێنهره سهربازییه ئەمریکیەی كه شهوی شهڕهكه له لالهزار بووه چارەنوسی نادیارە، و بەگوێرەی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، بهرهی گهل له رێی دهستهی مافی مرۆڤی ههرێمی كوردستان داوای ئاشكراكردنی چارهنووسی كردووه.
سەرچاوەیەک لەنێو “بەرە گەل“ بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ لەناو ئەو 200 کەسەی کە لە لالەزار دەستگیرکران، هاوڵاتیەکی ئەمەریکی تێدایە کە تاکە بیانی ناو دەستگیرکراوانەو ماوەیەکی زۆرە لەلالەزار بووە.
هاوڵاتییە ئەمریکییەکە ناوی ”برایان ویڵسن”ە، خهڵكی ویلایهتی ئۆهایۆی ئهمریكایه، سهربازی خانهنشینه له هێزی ئاسمانی ئهمریكا. بەڵام خۆی خانەنشین کردووە و وەک ڕاهێنەری سەربازی کاری کردووە. لە ساڵی 2014 چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و مەشقی بە چەکدارانی رۆژئاوا کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە لە ڕۆژئاوای کوردستان لاهور شێخ جەنگی ناسیووەو ناسینی لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەرگای هەرێمی کوردستانی بۆ دەکاتەوە و چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی گومان دەکات ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە، ڕاهێنانی بە چەکدارانی هێزی دووپشک کردبێت، چونکە ڕاهێنەرێکی سەربازی بەتوانایە.
قەندیل پرێس

