به‌په‌له

پەیەدە دژی کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پەیەدە ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی بۆ سێ وانە لە هەفتەیەکدا، کەمکردنەوەی مافی گەلی کوردە بۆ فێربوونی زمانی دایک، هەروەها بانگەوازی لە هێزە دیموکراتیکەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کرد، کە پشتگیریی ئەم داواکارییە بکەن.

ئەمڕۆ، پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە دربێسی لە بەردەم ناوەندی پارتەکەدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامانی پەیەدە، ئەحمەد سولەیمان و بێریتان نەجیمەوە بە زمانی عەرەبی و کوردی خوێنرایەوە، کە تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بڕیاری کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتی سەبارەت بە کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی بۆ سێ وانە لە هەفتەیەکدا ڕەت کرایەوە و ڕاگەیەندرا، کە ئەم بڕیارە دژ بە فرەییە لە سووریا.

هەروەها پەیەدە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی و پێکهێنانی سیستەمێکی پەروەردەیی کرد، کە بە بێ سنووردارکردن یان جیاکاری، مافی خوێندکاران بۆ فێربوونی زمانی دایکیان دابین بکات.

هەروەها بانگەوازی لە هێزە دیموکراتیکەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کرد، کە پشتگیریی ئەم داواکارییە بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *