پێنج ڕاوێژکاری ئێرانی لەنێو کوژراوانی حەشدی شەعبیدا هەن

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پێنج ڕاوێژکاری ئێرانی لەنێو ئەو کەسانەدا هەن کە لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعوودیە بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق کوژران.

دوو سەرچاوە لە نێو حەشدی شەعبی بە فرانس پرێسیان وتووە ئەو پێنج ڕاوێژکارە ئێرانییە لە هێرشێکدا لە پارێزگای دیالە كوژراون.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، هەواڵنێری ئەو ئاژانسە لە عێراق بە چاوی خۆی پێنج تابووتی لە ناو بۆنەی ناشتنی کوژراوەکان، کە لە لایەن حەشدەوە ڕێکخراوە، بینیوە کە بە ئاڵای ئێران داپۆشرابوون.

حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە لە هێرشەکاندا بەلایەنی کەمەوە ٢٠ چەکدار كوژراون و ٣٢ چەکداریش بریندا بوون.

تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو هێرشە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام دراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *