پێنتاگۆن: ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی هات و هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتییەکە دەگرنە ئەستۆ

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ چوارشەممە، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتاییهاتنی پرۆسەی “ورەی پۆڵایین” (Inherent Resolve)ی لە عێراق لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی هاوبەشی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لە بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی عێراق کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا و هاوبەشەکانی بە فەرمی کۆتایی بە پرۆسەی “ورەی پۆڵایین” دەهێنن. ڕوونیشی کردووەتەوە کە پرۆسەی کشانەوەی ڕێکخراوی هێزەکان و کەرەستە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، نوێنەرایەتیی قۆناغی کۆتایی ئەم ئەرکە سەربازییە دەکات.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دووپاتی کردووەتەوە کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەرکە سەربازییە مەیدانییەکان، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ڕاهێنانی تایبەتمەند و پاڵپشتیی هەواڵگری بە هاوبەشە عێراقییەکانی.

لە کۆتاییشدا پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، بۆ قۆناغی داهاتوو چاوەڕوان دەکرێت هێزە ئەمنییەکانی عێراق خۆیان سەرکردایەتیی تەواوی هەوڵەکان بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە و کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی پاشماوەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ستیڤ ویتکۆف: خولێکی سەرکەوتووی دانوستانمان لەگەڵ ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کۆتایی پێهێنا

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئاشکرایکرد، واشنتن و تاران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *