به‌په‌له

پارێزگاری دهۆک دژی بەڵگەکان دەوەستێتەوە: ئەو دیمەنانەی بڵاودەبنەوە پەیوەندییان بە خاکی هەرێمەوە نییە

​عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو دیمەنانەی بڵاودەبنەوە سەبارەت بە بڕینەوەی دارستانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە ڕایگەیاند، ئەو وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییانەی بڵاودەکرێنەوە پەیوەندییان بە خاکی هەرێمی کوردستانەوە نییە و لەناو سنووری تورکیادان.

پارێزگار ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێک لە بڕینی درەختەکان لە چوارچێوەی دروستکردنی ڕێگاوباندا بووە، هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕینەوە و گواستنەوەی دار بۆ ناوخۆی تورکیا هەبووە، بەڵام دۆخی ئێستا جیاوازە.

​لە بەرامبەردا، چالاکوانانی بواری ژینگە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بەشێک لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی وەک بەرواری باڵا و ئامێدی بەڵگە و تۆماری مەیدانی دەخەنەڕوو و دەڵێن بڕینەوەی بەرفراوانی دارەکان لەناو قووڵایی خاکی باشووری کوردستان بەردەوامە. بە بڕوای چاودێرانی ژینگەیی، ئەو ڕێگایانەی لە ناوچە شاخاوییەکان دروست دەکرێن بۆ جێگیرکردنی پێگەی سەربازیین و بوونەتە هۆی لەناوچوونی ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکان.

بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و خەڵکی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ناکۆکی لە نێوان لێدوانی فەرمیی دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆک و ڕاپۆرتە مەیدانییەکاندا هەیە؛ لایەک بوونی بڕینەوە لە خاکی هەرێم ڕەتدەکاتەوە و دەیبەستێتەوە بە سنووری تورکیا، لە بەرامبەریشدا گرووپە ژینگەییەکان پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە تاڵانکردنی سروشت و گواستنەوەی درەختەکان لەناو سنووری پارێزگای دهۆکدا ڕوودەدات و پێویستی بە بەدواداچوونی ورد و هەڵوێستی ڕوون هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *